ئەمڕۆ یەكشەممە لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەهای دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە كرد و كەمێك لەمەوبەر گەیشتە ترۆپك.
ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 144 هەزار و 700 دینارە و بەراود بە دەستپێكی رۆژ و مامەڵە داراییەكان، بەهاكەی زیاتر بەرزبووەتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا و دوای دوو هەفتە لە نزمبوونەوە، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێكی دیكە رووی لە هەڵكشان كرد و بەهای 100 دۆلار لە 140 هەزار دینارەوە، بۆ نزیكەی 145 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.