چوار یاریزانی چێڵسی لە لوکاکو تووڕەن

بەهۆی لێدوانەکانی بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا، یاریزانانی یانەی چێڵسی لە ڕۆمیلو لوکاکو تووڕەن و بەئاشکرا پاڵپشتیی خۆیان بۆ تۆماس توخێلی ڕاهێنەر دووپاتکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”، دوای ئەوەی لوکاکو لە چاوپێکەوتنێکدا تووڕەیی خۆی بەرامبەر بە یانەی چێڵسی بۆ تۆڕی “سکای سپۆرت ئیتاڵیا” تەقاندەوە، چەندین یاریزانی یانە ئینگلیزییەکە هەستیان بە سووکایەتیکردن کردووە لەلایەن هێرشبەرەکەوە.

ئەتلەتیک نووسیویەتی، سیزار ئازپیلیکوێتای کاپتن، هاوشانی جۆرجینیۆ، نگولۆ کانتی، ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر سەردانی نووسینگەی تایبەتی تۆماس توخێلی ڕاهێنەریان کردووە، تووڕەیی خۆیان لە لێدوانەکانی لوکاکو نیشانداوە، پاڵپشتیی خۆشیان بۆ ئەو بڕیاری سزادانە دەربڕیوە کە ڕاهێنەرەکە بەڕووی هێرشبەرە بەلجیکییەکەیدا دەریکردووە، هەروەها پاڵپشتیی یاریزانەکانی دیکەشیان بۆ بڕیارەکانی ڕاهێنەر دووپاتکردووەتەوە.

دوای هەستکردن بە هەڵەکەی، لوکاکو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تیایدا داوای لێبوردن لە هاندەرانی بلوزی لەندەن دەکات و دان بە هەڵەکەیدا دەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی…
Total
0
Share