(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا لە 45 خولەکدا شادیی لە پاریس کردە خەونی ڕەش

مانچستەر سیتی یاری چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگی لە پاریس سان جێرمان بردەوە

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سان جێرمان ڕوبەڕووی مانچستەر سیتی بووەوە و یاری نێوانیان بە بردنەوەی یانە ئینگلیزییەکە کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگرین و لوتکەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سان جێرمان لە پارک دی فرانس میوانداری مانچستەر سیتی کرد، یاریی نێوان دوو زەبەلاحەکە بە ئەنجامی (1-2) لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس لە تایمی یەکەمدا باڵادەستی نیشاندا و توانی لە ڕووە هونەرییەکانەوە باشتر دەربکەوێت، بەڵام لە تایمی دووەمدا گواردیۆلا سیناریۆکانی پێچەوانەکردەوە و کۆنتڕۆڵی وردودرشتی یارییەکەی کرد.

گۆڵەکەی پاریس لە خولەکی 15 لەلایەن مارکینیۆس، دوو گۆڵەکەی سیتیزن لە خولەکەکانی 64 و 71 لەلایەن کیڤن دی برۆین و ڕیاز مەحریزەوە تۆمارکران، لە خولەکی 77یشدا ئیدریسا گایێی ناوەندکاری پاریس بەکارتی سوور لە یاریگا کرایەدەرەوە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی توانی پێشەنگی بگرێت و لە یاریی گەڕانەوەدا کە بڕیارە لە ئیتیحاد ستادیەم ئەنجامبدرێت پێویستیان بە تۆمارکردنی ئەنجامی یەکسانبوونە، تەنانەت بە ئەنجامی دۆڕاندن (1-0) سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مسۆگەردەکەن، واتا نێیمار و مباپێ و هاوەڵانیان پێویستیان بە بردنەوە دەبێت بە دوو گۆڵ زیاتر بەو مەرجەی سیتی سەرکەوتوو نەبێت لە تۆماری گۆڵ.

بابەتی پێشتر

خانەقین.. بۆمبێك بە هێزێكی سەربازیدا تەقییەوە

بابەتی دواتر

بردنەوەی مانچستەر سیتی لە پاریس سان جێرمان (1-2)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share