ئاوخواردنەوەی زۆر سودی هەیە یان زیان؟.. زانست وەڵامدەداتەوە

خەڵک بەگشتی گرنگییەکی زۆر بەوەدەدەن کە رۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە، بەبێئەوەی زانیارییان هەبێت لەبارەی ئەوەی کە ئەو بڕە ئاوە پێویستە یاخود نا، زانستی پزیشکی هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی ئاو.

ئەوەی زانراوە، جەستەی مرۆڤ رۆژانە بڕێک ئاو لەدەستدەدات بەڕێگەی، میزکردن، عارەقکردنەوە و کرداری دیکەی جەستە، بۆیە پێویستە ئەو بڕە پڕبکرێتەوە.

پێگەی هێڵس لاین دەڵێت، بەگشتی پسپۆڕانی تەندروستی  رێنماییمان دەکەن هەشت پەرداخ ئاو بخۆینەوە کە یەکسانە بە دوو لیتری تەواو، لەگەڵئەوەشدا بەشێکی شارەزایان دەڵێن پێویستە ئاو بەبەردەوامی بخورێتەوە تەنانەت کاتێک هەست بە تینوێتیش ناکەین.

ئەم بڕە ئاوە هەڵە نییە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە لەسەر بڕی ئاوەکە زیاتر وردبوونەتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی “فۆرچۆن وێڵ”، “ئەو ئامۆژگارییانەی بۆ وەرگرتنی ئاوی رۆژانە هەیە بەندە بە رەگەز و تەمەن و چالاکییەکانی رۆژانەی کەسەکەوە”.

ئەکادیمیای نیشتمانیی زانست و ئەندازیاری و پزیشکی پێشنیاری وەرگرتنی تێکڕای ئاوی رۆژانە دەکات کە نزیکەی 3.7 لیتر بۆ پیاوان و نزیکەی 2.7 لیتر بۆ ئافرەتان دانراوە.

لە نێو ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر بڕی ئاویجەستەی مرۆڤ هەیە کە پێویستی پێیەتی ئەو شوێنەیە کە تێیدا دەژی ناوچەی گەرم یان سارد، جۆری خۆراک (ئەگەر هەموو ژەمەکانی گەرم، خوێ، یان شەکردار بن، ئەوا پێویستی بە بڕێکی زیاتر لە ئاو دەبێت)، لە کوێ رۆژەکەی بەسەر دەبات (جیاوازی هەیە لە نێوان بەسەربردنی ڕۆژەکە لە ئۆفیس یان لە ماڵەوە و بەسەربردنی لەبەر خۆر)، هەروەها چالاکییە وەرزشییەکانی (جۆری چالاکییە وەرزشییەکان کاریگەری لەسەر بڕی ئاوی پێویست) هەیە.

بابەتی پێشتر

سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی هیشام هاشمی دەرکرا

بابەتی دواتر

گرانبەهاترین یاریزانانی خولی ئینگلیزی کێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سپۆتیفای رکابەری یوتیوب دەکات

کۆمپانیای سپۆتیفای سویدی بۆ پەخشکردنی میوزیک خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە پەخشکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی تاقیکاریی سنووردار بۆ چەند بەشداربوویەکی…
Total
0
Share