نەوزاد شێخ كامیل: هەر هاوڵاتییەك هێلكەی وەرگرت شكابوو یاخود خراپ بوو بیگەڕێنێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات كە ئەو هێلكەیەی لە رێگای بریكارەكانەوە بە هاوڵاتییان دراوە هیچ گرفتێكی نییە و بە ئامێری ساردكەرەوە هێنراوە بۆ كۆگاكان و دەشڵێت، “هەر هاوڵاتییەك هێلكەكەی وەرگرتبوو شكابوو یاخود خراپبوو بوو بیگەڕێنێتەوە بۆ بریكارەكەی تا دواتر قەرەبووبكرێتەوە”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر ئێمە داوامانكرد ئەو هێلكەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دابینبكرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق گرێبەستی هەبووە و ئەو هێلكەیەی دابینكرد كە لە رێگای ئۆتۆمبێلی ساركەرەوەوە هێنراوە بۆ كۆگاكان و هیچ گرفتێكی نییە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر هاوڵاتییەك كە هێلكەكەی وەرگرت چووەوە ماڵەوە شكابوو یاخود خراپبوو بیگەڕێنێتەوە بۆ بریكارەكەی تا لەلایەن ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ كراوە قەرەبووی هاوڵاتییان بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

ناوی ئەو كەسانەی فۆرمی "یانسیبی ئەمریكا"ـیان پڕكردووەتەوە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share