پڕۆژەیەکی دژە درۆن دەدرێتە حکومەتی هەرێم

بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی ئۆکرانیا لە عێراق پێشنیازی کڕینی جۆرێک لە فڕۆکەی دژە درۆن دەداتە حکومەتی هەرێم، دەڵێت، ئامادەن هاوکاریی هەرێم بکەن بۆ کڕینی.

عیماد باڵەک، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی ئۆکرانیا لە عێراق پێشنیاز دەکات حکومەتی هەرێم جۆرێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکڕێت کە پێی دەوترێت Camcopter S-100 Unmanned Air System (UAS) و فڕۆکەکە توانای چاودێریکردنی ئاسمانی هەیە و چاودێریی جوڵەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەکات.

بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی ئۆکرانیا دەشڵێت، لە حاڵەتی ویستی حکومەتی هەرێم بۆ كڕینی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە، ئامادەن هاوكاریی حكومەتی هەرێم بكەن.

فڕۆکەی Camcopter S-100 Unmanned Air System (UAS) لە ساڵی 2007ــەوە لە هەندێک وڵاتی وەک “ئیمارات، ئەڵمانیا، چین و ئەمریکا” بەکاردەهێنرێت.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشنیازکراوەکە، لە توانیدا هەیە چاودێریی ئاسمانی و زەمینی بکات لەهەر چالاکی و جوڵەیەک کە بۆی بنێردرێت.

فڕۆکەکە دروستکراوی وڵاتی نەمسایە و نرخەکەی نزیک دەبێتەوە لە 400 هەزار دۆلار، تا ئێستا تەنها لەلایەن وڵاتە بەهێزەکانی جیهانەوە بەکارهێنراوە.

بابەتی پێشتر

عومەر گوڵپی‌: تا ئێستا ژمێریاریی‌ هێزەکانی 70 و 80 نەخراوەنەتە سەر وەزارەت

بابەتی دواتر

بەریتانیا: دەبێت هەڕەشەكانی سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسی بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share