بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا بە 144 هەزار و 650 دیناربووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای 100 دۆلار بە 144 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەرچەندە بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق چەند رێوشوێنێكی پێویستیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.