بڕیاری دەستگیركردن بۆ عومەر فەقێ دەرچوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای ئەوان، دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بانگخواز عومەر فەقێ دەرکرد.

لە راگەیەندراوی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال-دا هاتووە، “ڕۆژی 4/ 2 /2025، ژمارەیەكی بەرچاو لە كەس و كاری سەربەرزی ئەنفالكراوان و تاقانەكانی ئەنفال و هەر پێنج رێكخراوەكەی بواری جینۆساید لە گەرمیان و نوسەر و چالاكوانی جینۆساید لە بەردەم دادگای كەلار لە دژی قسەكانی (عومەر فەقێ) كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان پیشاندا”.

ئەوەش هاتووە، پاشان ناوبراوان لە شەوی 9/ 2/ 2025 بڕیاریاندا كە كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال لەبری هەمووان سكاڵا پێشكەش بە جێگرایەتیی داواكاری گشتیی كەلار بكات، بۆیە لە رۆژی 10/ 2 / 2025، سكاڵایان پێشكەشكرد و جێگرایەتیی داواكاری گشتیی كەلار، سكاڵاكەی ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار كرد.

دەشڵێت، پاشان دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار، وتەی هەریەك لە سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال، نوێنەری یاسایی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیانی وەرگرت.

کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال راشیگەیاندووە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18/ 2/ 2025، بڕیاری دەستگیركردن بۆ عومەر مەحمود فەقێ، ناسراو بە (عومەر فەقێ) دەرچوو”.

جێی ئاماژەبۆکردنە، لە ماوەی رابردوودا لێدوانێکی بانگخواز عومەر فەقێ کە ستایشی سەددام حسێن-ی دەکرد، دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە حکومەتی عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی…
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: سودانی وتی پابەندییەكانمان جێبەجێكردووە و حكومەتی هەرێم داهات رادەست ناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین بكرایە مانگانە مووچە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران و ئەم كێشانەی…
Total
0
Share