پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانت مەترسیی گەورەن بۆ تەندروستیی دڵت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە پەیوەندیی تەلەفۆنی پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و فشار دەخاتە سەر دڵ.

شارەزایان داتاکانی بەکارهێنانی رۆژانەی مۆبایل و حاڵەتە نوێیەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان لە 212 هەزار و 46 بەریتانی لە تەمەنی 37 بۆ 73 ساڵیدا بەراورد کردووە.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریدەخات، بەکارهێنەرانی مۆبایل مەترسیی تووشبوونیان بەو حاڵەتە لەسەدا حەوت زیاترە، بەراورد بەو کەسانەی کە مۆبایل بە شێوەیەکی رێکخراو و بەدەر لە زیادەڕەوی بەکاردەهێنن.

ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا 30 خولەک یان زیاتر قسەیان کردبوو بە مۆبایل، مەترسییان لە سەدا 12 زیاترە لە چاو ئەو کەسانەی کە مۆبایل بەکاردەهێنن بەڵام کاتێکی کەمتریان بۆ پەیوەندیکردن بەسەر دەبرد.

زیاتر لە شەش کاتژمێر لە هەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوونت بە بەرزی پەستانی خوێن بە رێژەی لەسەدا 25 زیاد دەکات.

لە بەریتانیا لە هەر چوار کەسی پێگەیشتوو یەکێکیان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی هەیە و مەترسیی زیاتری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشکیان هەیە.

پرۆفیسۆر کۆهۆ چێن وتی، شەپۆلی رادیۆیی کە لە مۆبایلەکانەوە دەردەچێت پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە .

پرۆفیسۆر چێن روونیکردەوە، “ژمارەی ئەو خولەکانەی خەڵک بەسەری دەبەن بۆ قسەکردن بە مۆبایل گرنگە بۆ تەندروستیی دڵ و خولەکی زیاتر بە واتای مەترسیی زیاترە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت بۆ گشتاندنی دۆزینەوەکانمان، بەڵام تا ئەو کاتە پێدەچێت ژیرانە بێت پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بۆ کەمترین ئاست کەمبکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

نمە باران و خۆڵبارین روو لە هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تەقە لە موختاری گوندێکی ناحیەی رەشاد کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share