سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی پادشای بەریتانیا دەکات

بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی تاج لەسەرنانی پادشای بەریتانیا، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە بەریتانیا.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، “د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی تاج لەسەرنانی پادشا چارلز پادشای بەریتانیا گەیشتە بەریتانیا”.

ئاشکراشیکرد، “لە فڕۆکەخانەی رۆبەرت لۆڤین لەلایەن نوێنەری پادشای بەریتانیەوە پێشوازی لە سەرۆک کۆمار کراوە”.

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەو وڵاتەیە بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی تاج لەسەرنانی پادشای نوێی وڵاتەکە کە بڕیارە رۆژی شەممە بەڕێوەبچێت.

لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماردا هەریەکە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و ئەحمەد فەکاک بەدرانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار یاوەریی دەکەن.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: نامانەوێت بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەكەداربێت

بابەتی دواتر

سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابیندەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە…
Total
0
Share