تەرمی کەسێک لە کەلار دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادی کەلار کە دۆخی دەروونی تەواو نەبووە و لەناو ئاودا خنکاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی خەلیل عەلی سەمین لەدایکبووی ساڵی 1949 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کە بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانیلەدەستدابوو”.

ئاشکراشیکرد، “بە وتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە، ماڵیان لە نزیک کۆمپانیای گاردینە لە قەزای کەلار کاتژمێر  1:00شەوی رابردوو دوای ئەوەی دەرمانەکەی خواردووە لە ماڵ دەرچووە کەوتووەتە گۆمێکی ئاوەوە کە کۆمپانیای گاردین بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دروستیان کردووە و لەئەنجامدا خنکاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەسوکاری قوربانییەکە هیچ سکاڵایەکیان نەبووە دوای رێکاری پزیشکی تەرمەکەیان رادەستکرایەوە”.

 

بابەتی پێشتر

بارهەڵگرێك لە ترسی سزای كامێرای چاودێریی چەند كەسێكی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق داواكراوێك لە سلێمانی دەستگیردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share