جۆرێكی نوێی كۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەكانی هۆڵەندا و بەریتانیا هەڵدەپەسێرێت

هۆڵەندا

هۆڵەندا بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ شانشینی یەكگرتوو لەمڕۆوە هەڵبپەسێرێت، ئەمەش پاش دەركەوتنی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا.

حكومەتی هۆڵەندا ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی كانونی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، قەدەغەكردنەكە بەردەوام دەبێت تا 1ی كانونی دووەمی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشكرد كە چاودێری پێشهاتەكان دەكات و تاوتوێی ڕێوشوێنی دیكە دەكات سەبارەت بە هۆكارەكانی دیكەی گواستنەوە.

هۆڵەندا ئاشكراشیكرد لە سەرەتای ئەم مانگەدا چەند حاڵەتێكی هەمان جۆری ڤایرۆسەكەی بەریتانیای لە وڵاتەكەی بەدیكراوە.

قەدەغەكردنەكە لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا و زانایان ئاشكرایانكرد كە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

مەترسیدارترین شارى جیهان

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76…
Total
0
Share