سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و داوای هاوسەرگیری دەكات

ئەو گەنجە یابانییەی كە بەهۆی كووشتنی نۆ كەسەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، داوا دەكات بەرلەوەی سزاكەی بـەسەردا جێبەجێ بكرێت هاوەسەرگیری بكات.

تاکاهیرۆ شیراشی ئەو كەسەیە كە نازناوی (بکوژی تویتەر)ی لێنراوە، نۆ کەسی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە ناسیوە و بانگهێشتی ماڵەكەی خۆی كردوون و كۆتایی بە ژیانیان هێناوە، دواتریش “تەرمەكانیانی پارچەپارچەکردوون”.

میدیاكانی یابان ئاشكرایانكرد، تاکاهیرۆ تەمەنی 30 ساڵە و دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە كە نۆ کەسی لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتووە كە هەشتیان ژن بوون، پۆلیس لە ماڵەکەیدا ئەندامی جەستەی ئەو کەسانەی بە پارچەپارچەکراوی لەناو بەفرگرەکەیدا دۆزیوەتەوە.

بەگوێرەی زە سەنی بەریتانی، “سێشەممەی ڕابردوو دادوەری دادگای تاوانەکانی تۆکیۆ، سزای لەسیدارەدانی بەسەر ئەو تاوانبارەدا سەپاند و سزاکەشی بە دادپەروەرانە ناوبردووە، لەبەرئەوەی تاوانەکەی بە تاوانە قورس و نامۆکان داناوە لە سەرتاسەری وڵاتدا”.

تاوانەکەی تاکاهیرۆ کاتێک ئاشکرا بووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017دا، یەكێك لە دراوسێکانی پۆلیسی لە بوونی بۆنێکی ناخۆش لە ماڵەکەیەوە ئاگادار کردووەتەوە، دواتر چوونەتە ناو ماڵەکەی تاکاهیرۆ و ئاشكرا بووە.

شیراشی بە ڕۆژنامەی ماینیشی شینبۆن وتووە، تانە لە بڕیارەكەی دادگا نادات و تەنها دەیەوێت كچێكی ئاسایی بناسێت و هاوسەرگیری لەگەڵدا بكات بەرلەوەی سزاكەی بەسەردا جێبەجێ بكرێت.

بابەتی پێشتر

بایەرلیڤەرکوزن 1-2 بایرن میونشن

بابەتی دواتر

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كەرەنیتنی ڕاگەیاند و ترەمپ بە چارەسەری نازانێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بیرتکردووەتەوە بۆچی ژنان ماکیاژ بەکاردەهێنن؟ ماکیاژ بەشێوەی ڕۆژانە ژمارەیەک سوودی هەیە، ماکیاژ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی شێوەی ڕوخساری ژنان…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share