عەلی عەلاق: عێراق زۆرترین یەدەگی زێڕی هەیە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، عێراق زۆرترین بڕی یەدەگی زێڕی هەیە کە دەگاتە 162 تۆن.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکی ناوەندی بە شێوەیەکی چڕ چاودێری جوڵەی زێڕ و دراوەکان دەکات، جۆرێک لە سیاسەتی هەمەڕەنگی گرتووەتە بەر، وەک ئامادەییەک بۆ هەر جۆرە مەترسییەک لەسەر دراوێک.

وتیشی، لەم ساڵانەی رابردوودا کڕینی زێڕمان بەرزکردووەتەوە و بەردەوامیشین لە سەری بە شێوەیەک تا ئێستا بڕی 162 تۆن یەدەگی زێڕمان هەیە.

جەختیشیکردەوە، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین بڕی یەدەگی زێڕیان هەیە عێراق لە پلەی چوارەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: دەمانەوێت بگەینە ئاستێک کە بەرهەمە نەوتییەکان هەناردەی دەرەوە بکەین

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجیان ئەوەیە کە عێراق ببێتە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکیی بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمەکان هەناردەی دەرەوە بکرێن.…
Total
0
Share