لەناو بازاڕی شاری سلێمانی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە و شه‌ش بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنی مۆبایلی له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌نجامدابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ناوبازاڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.
ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار ( أ، ق، ص) لەدایكبووی 1992 به ناسنامه عه‌ره‌ب شەش بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانهكهیدا”.