دکتۆر پشدەر عەبدوڵا: نەخۆشخانەی منداڵان پڕبووە و کارمەندمان نییە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داوای دامەزراندنی کارمەند و پەرستار دەکات، رایگەیاندووە، نەخۆشخانەکە پڕبووە لە نەخۆش بە سێ کارمەند دەبێت چارەسەری زیاتر لە پەنجا منداڵی نەخۆش بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، کارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەکە بەهۆی زۆری نەخۆشەوە توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان نەماوە.

بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە باسی لەوە کردووە کە هۆڵەکانی نەخۆشخانەکە پڕبوون لە نەخۆش دەڵێت، “دوو هۆڵی بەتاڵمان هەیە کە دەتوانێت لانیکەم 60 نەخۆش لەخۆبگرێت، بەڵام لەبەر بێ کارمەندی ناتوانین بیانکەینەوە”.

باسی لەوەشکردووە کە بە سێ کارمەند چارەسەر و خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە 50 منداڵ دەکەن، “چوار ساڵە داوای دامەزراندنی کارمەند دەکەم، تکایە تکایە کارمەند و پەرستارمان بۆ دابمەزرێنن”.

 

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی روواندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە سەیدسادق

بابەتی دواتر

خواردنی خێرای سپێناغ داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفان بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share