حکومەتی راسپاردە پارەکەی ئەمریکا بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشناکات

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشبكرێت كە مانگانە ئەمریكا مووچەكانیان دەنێرێت، بەڵام حكومەتی راسپاردە دابەشیناكات و پرۆسەی دابەشكردنەكەی دواخستووە.

هەموو مانگێك لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا و تەنانەت چەند رۆژێك پێش دەستكردن بە دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان، ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت، كەچی حکومەتی راسپاردە دابەشیناکات و دوایدەخات و روونكردنەوەش لەبارەیەوە نادات.

لەو بارەیەوە، عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێستای راگەیاند، “دواکەوتنی مووچەی لیوا هەوبەشەکان یەکەم جار نییە، لە کاتێکدا ئەمریکا مووچەی ئەو لیوایانەی خستووەتە ئەستۆی خۆی”.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وتی، “ئەمریکا مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت، بەڵام هەرجارە و بە بیانوویەک دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگەکانیان دوادەکەوێت، تەنانەت هەندێک جار دوای دوو مانگ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، لە کاتێکدا ئەمریکا هەموو مانگێک لە کاتی دیاریکراودا پارەی پێویست بۆ هەرێم دەنێرێت”.

بابەتی پێشتر

لەسەر کورسیی پێکهاتەکان داوایەکی یاسایی لە دادگای باڵای فیدراڵ تۆماردەکرێت

بابەتی دواتر

مان یونایتد لەنێوان کولو موانی و ئۆسیمین-دا بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share