لە سنووری هەولێر تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی بالیسان سەر بە پارێزگای هەولێر کە ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیاربووە.

نەخۆشخانەی گشتیی بالیسان بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 7:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 43 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، دوای ئەنجامدانی شیکاری سەرەتایی دەرکەوت ئاسەواری گوللە بەجەستەیەوە دیارە”.

ئاشکراشیکرد، “بۆلێکۆڵینەوەی وردتر لە رێگەی تیمی نەخۆشخانەکەمانەوە تەرمەکە رەوانە پزیشکی دادی کرا لەشاری هەولێر، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”.

ئەو هاوڵاتییەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی (س،م)ە و ئەفسەرە بە پلەی موقەدەم لە هێزەکانی پێشمەرگە.

 

بابەتی پێشتر

نرخی كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر هێرش کرایەسەر تیمێکی رۆژنامەوانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share