نرخی كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی نیسان له ‌شاری سلێمانی له ‌نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و 500 دینار دەبێت و خشته‌ی پێدانی كاره‌با گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌ مانگی نیسان له‌ نێوان 100 بۆ 120 كاتژمێردا بووه‌، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر به‌ 45 دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له‌ نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با تا (2023.5.15) له‌ كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر1:00 ی شه‌و ده‌بێت و دواتر له‌ كاتژمێر 7:00 بۆ كاتژمێر (8:30)ی سه‌رله‌به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له‌ رۆژانی هه‌ینی نه‌بێت كه‌ له‌ كاتژمێر 11:00 ی پێشنیوه‌ڕۆوه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتییان”.

هەر کە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچییه‌ و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

بابەتی پێشتر

پارتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەولێر خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە رۆژنامەنووسانی سنووری سلێمانی رێکدەخات

بابەتی دواتر

لە سنووری هەولێر تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share