لیژنەی دارایی كۆبوونەوەكانی لەسەر بودجە درێژەپێدەدات

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانیان لە چێوەی ئامادەكاری و پێداچوونەوە بە ماددەكانی پرۆژەی بودجەدا بەردەوامە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی لیژنە لەگەڵ وەزیراندا بەردەوامە لە چێوەی ئامادەكاری، وردبینی و پێداچوونەوە بە ماددەكانی بودجەی گشتی.

پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بەمەبەستی پەسەندكردنی، ئەنجومەنەكە خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كردووە چاوەڕوان دەكرێت لەم مانگەدا پەسەندبكرێت.

ئەمڕۆ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی و دەستپێكردنی پڕۆژەكان و بەرنامەی حكومی و، تا رۆژی 10ی ئایاری وەك دوا وادەی یەكلاكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی ماددەكانی بودجە دیاریكرد.

 

بابەتی پێشتر

كۆی بارانبارین لە سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح چارەسەرێك بۆ پرسی نەوت و داهات لە هەرێم دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share