لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایدەکات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق 32 هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراوە بە هاوڵاتییان لەو ژمارەیە 10 هەزار کەسیان شایستەی نین.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، “لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا وەزارەتی دەرەوەی عێراق 32 هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی بەخشیوە، لەو ژمارەیە 10 هەزاریان شایستە نەبوون و سەر بە وەزارەکە نەبوون”.
ئاشکراشیانکردووە، “بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە وەزیری دەرەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت و بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بەمەبەستی پێدانی روونکردنەوە لە چۆنێتی بەخشینی ئەو پاسپۆرتانە بە کەسانی ناشایستە”.