هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریدەكات

بەشێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەخت لەسەر گرنگی پەسەندكردنی بودجە و پابەندبوون بە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كۆتایی ئەمساڵدا دەكاتەوە.

هاوپەیمانییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەی خولیی هاوپەیمانیی بەرێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد بە بەشداری سەركردەكانی هاوپەیمانییەكە و میوانداری خەمیس خەنجەر بەڕێوەچوو، بەشداربووان تاوتوێی دۆسیەكانی حكومەت و پەرلەمان و دۆسیە خزمەتگوزاری، ئابوری، ئەمنی و سیاسییەكانیان كرد.

دەشڵێت، “هاوپەیمانی جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی و دەستپێكردنی پڕۆژەكان و بەرنامەی حكومی، هاوپەیمانی رۆژی 10ی ئایاری وەك دوا وادەی یەكلاكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی بەندەكانی بودجە دیاریكرد، بەشداربووانیش پابەندییان بە وادەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە كۆتایی ئەمساڵدا دووپاتكردەوە”.

هەروەك تاوتوێی بەندەكانی رێككەوتنی سیاسییان كرد، لەگەڵ خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و رێچكەی وەزاری، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكە بە بەشداری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرجەم سەركردەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە دۆسیەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە کەسانی ناشایستە هەڵدەدرێتەوە

بابەتی دواتر

کۆمەڵی دادگەری بڕیار لەبارەی ئەندامەکانی لە ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share