حکومەتی عێراق نزیکەی شەش هەزار دەرچووی زانکۆ دادەمەزرێنێت

وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵی رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق نزیکەی شەش هەزار کەس لە یەکەمی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت.

سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵی رایگەیاند، پرۆسەی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار و 900 داواکار لە یەکەمی زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان تەواوبووە و دۆسیەکانیان یەکلاییکراوەتەوە.

دەشڵێت، ئەو دەرچووانە لە هەژماری تایبەتی خۆیان پەیامیان پێدەگات و بەمنزیکانەش، فەرمانی وەزاری سەبارەت بە دامەزراندنەکانیان دەردەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دامەزراندنی داواکاران بەپێی پسپۆڕییە ئەکادیمییەکانیان و پێداویستیی دامەزراوەکان ئەنجامدراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت. جومانە غەلای،…
Total
0
Share