سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشێلکردنی دەستوورە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەمی قووڵی خۆی دەردەبڕێت بۆ بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “گرتنەبەری ئەم رێوشوێنە زیان بە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەیەنێت و قەیرانی ئابوری دروستدەکات، هاوکات پێشێلکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دەستوورە، کە مافی سەرجەم هاوڵاتییان لە هەموو پارێزگاکاندا زامن دەکات”.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، “بڕیارەکە پێچەوانە بکاتەوە، بەتایبەتی کە ئێمە لە سەروبەندی جەژنی قوربانداین، نابێت بژێوی و شایستەیی خەڵک بە پرسە سیاسی و تەکنیکییەکانەوە ببەسترێتەوە”.

دەشڵێت، “دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان، بەتایبەتیش چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی…
Total
0
Share