فیلێك دەستگیركرا كە شەش كەسی كوشتووە

فیلێكی برنجخۆر تۆمەتبارە بە كوشتنی شەش كەس لە هندستان و دوای بەرگرییەكی زۆر دەستگیركرا.

“ئەریكۆمپان” ناوی فیلەكەیە كە ئارەزووی بۆ خواردنی برنج زۆرە، ئەوەش هاندەری بووە لە هەڵكوتانەسەر بازاڕ و دوكانی برنجفرۆشان لە ویلایەتی كیرالای باشووری هندستان، ئەنجامەكەشی مردنی شەش كەس بوو.

تیمێكی 150 كەسی دوای هەوڵدانی زۆریان و بەرگریی فیلەكە، توانیویانە پێنج گولـلەی هێوركەرەوەی پێوە بنێن تا “ئەریكۆمپان” خۆی بەدەستەوە داوە.

بەپێی رۆژنامەی “ئیندیان ئێكسپرێس” كە چیرۆكی “ئەریكۆمپان” و وێنەی ناوبراوی بڵاوكردووەتەوە، قاچەكانی “ئەریكۆمپان” بەستراونەتەوە و چاوەكانی بە پەڕۆ داپۆشراون، دواتر چوار فیلی مەشقپێكراو پاڵیان پێوەناوە تا سەرئەنجام توانیویانە بیخەنە ناو بارهەڵگرێكەوە، بۆ ئەوەی فیلە برنجخۆرەكە ببات بۆ ناو سروشت و لەوێ “بەرەڵا” بكرێت.

بابەتی پێشتر

تێچووی حەجی ئەمساڵی دیاریکرا

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی: بە کوالێتی هێرشبەران دەتوانین کێشەی بەرگریکردن چارەسەر بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share