هێڵێكی نوێی شەمەندەفەر لە نێوان عێراق و توركیا دروستدەكرێت

عێراق و توركیا دەیانەوێت پڕۆژەیەك كە هەردوولا بە ستراتیژی ناویدەبەن، جێبەجێبكەن و شارەكانیان بە هێڵێكی شەمەندەفەر بە یەكدییەوە ببەستنەوە.

بڕیارە پرۆژەكە لە پارێزگای بەسڕەی باشووری عێراقەوە دەستپێبكات و بەندەرەكانی عێراق بە توركیاوە ببەستێتەوە و ببێتە هێڵێكی هاتوچۆی ئابوریی گەورەی نێوان عێراق و توركیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.

لە سەردانەكەی ماوەی رابردوویدا بۆ توركیا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەنكەرە، باسی دروستكردنی هێڵی ئاسنینی بەسڕە – توركیایان كرد و ئەردۆغان جەختیكردەوە لەوەی مەبەستیانە ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبكەن.

لەبارەی پڕۆژەكەوە لە هەمان كات و شوێندا سودانی وتی، “رێگای پەرەپێدان پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و ئامانجی حكومەت جێبەجێكردن و تەواوكردنیەتی، چونكە بەندەرەكانمان بە توركیا و ئەوروپاوە دەبەستێتەوە و دەكرێت كۆمەڵێك هێڵی ئاسنینی دیكەی لێببێتەوە بۆ گواستنەوە بە ترانزێت”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەکان نەزۆکی ژنان بۆ ئامرازەکانی جوانکاری دەگێڕنەوە

بابەتی دواتر

ئاماژەی نوێ بۆ هەبوونی ئاو لەسەر مەریخ دەرکەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی رەسمی. نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک…
Total
0
Share