زانیاریی نوێ لەبارەی بارانبارینەوە

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوكردەوە و باسی بارانبارین دەكات.

كەمێك لەمەوبەر بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە کەش نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکەی لابەلا هەیە.

ئاشكراشیكردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما (2-3) پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکان پێنج پلە دادەبەزن.

لەبارەی كەشوهەوای سبەینێوە، راگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە کەش لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە رادەی (1-2) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر: 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى

دهۆک: 21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 28 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى

سۆران: 21 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

هەژارترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2023.. عێراق 78ـەمینی جیهانە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كرێكاران: كوردستان قەرزاری دەستە ماندووەكانی ئێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارانی ناڕازی: مەكتەبی دارایی یەكێتی پێداویستی و داواكارییەكانی خوێندكاران دابیندەكات

خوێندكارانی ناڕازیی جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانەی پێشتر خستوویانەتەڕوو ڕادەگەیەنن و دەڵێن، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی دارایی یەكێتی…
Total
0
Share