پێرێز پێشبڕکێی ئازەربایجانی بردەوە

سێرجیۆ پێرێز، شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ پلەی یەکەمی پێشبڕکێی ئازەربایجانی لە بواری “فۆرمولا 1” بەدەستهێنا.

لەچێوەی کێبڕکێکانی 2023دا، پێشبڕکێی چوارەمی بواری “فۆرمولا 1” لە مەیدانی باکو لە ئازەربایجان ئەنجامدرا، سێرجیۆ پێرێزی شۆفێری تیمی “ڕێدبوڵ” پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ماکس ڤێرشتاپنی هاوکاری کە پاڵەوانی جیهانە پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

چارل لوکلێری شۆفیڕی تیمی فێراری-یش بە پلەی سێیەم کۆتایی بە پێشبڕکێکە هێنا.

ئەنجامەکە کاریگەریی لەسەر ڕیزبەندیی شۆفێرانی بواری “فۆرمولا 1” دروست نەکرد، بەڵام پێرێزی لە ماکس ڤێرشتاپنی هاوکاری نزیکی کردەوە.

ڕیزبەندیی شۆفێران (لەئێستادا):

  1. ماکس ڤێرشتاپن 93 خاڵ
  2. سێرجیۆ پێرێز 87 خاڵ
  3. فێرناندۆ ئەلۆنسۆ 60 خاڵ
  4. لیویس هامیڵتۆن 48 خاڵ
  5. کارلۆس ساینز 34 خاڵ

ڕیزبەندیی تیمەکانیش بەم جۆرەیە:

  1. ڕێدبوڵ 166 خاڵ
  2. ئەستۆن مارتن 83 خاڵ
  3. مێرسیدس 69 خاڵ
  4. فێراری 51 خاڵ
  5. ماکلارین 14 خاڵ
بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share