کامێراکانی چاودێری لە شاری هەولێر تایبەتمەندیی سزادانی شۆفێر بەهۆی نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایلیان تێدا کارادەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە تایبەتمەندیی سزادان لە رێگەی کامێراکانی چاودێریی خێرایی، لەسەر نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕیندا، چالاک دەکرێت.
رایگەیاندووە کە لە رۆژی 2023/5/1 تایبەتمەندییەکە دەکەوێتەکار ، هەر شوفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزادەدرێت.