دەبێت نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار بدات
كۆڕەك تیلیكۆم داوایەكی دیكەی یاسایی دەدۆڕێنێت

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بردنەوەی داوایەكی یاسایی بە بڕی نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم رادەگەیەنێت..

عەلی موئەید، سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، دەستەكەیان داوایەكی یاسایی بردووەتەوە كە كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم ناچاردەكات بە پێدانی نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

ئەوەشی وت، “بە چاودێریی ورد و چڕی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، دەستە توانی دۆسیەی ناكۆكیی یاسایی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم یەكلابكاتەوە و، پابەندی بكات بە پێدانی نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی عێراق وەك پارەی مۆڵەت و فرێکوێنسی بەکارهێنراو لەلایەن کۆمپانیاكە و باجەکانی دیكە کە ساڵانێکە نەدراوە”.

موئەید هۆشداریشیدا لەوەی دەستەكەی پەنا بۆ رێوشوێنە یاساییەكانی دیكە دەبات ئەگەر كۆمپانیاكە پابەندنەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا، یان ئەو پارانە نەدات كە لەسەری كەڵەكەبووە.

جەختیشیكردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە رێگری لە هەر هەڵسوكەوتێكی سەرپێچیكارانەی كۆمپانیاكانی پەیوەندیی مۆبایل كە ناكۆك بێت لەگەڵ بەندەكانی مۆڵەت یان نەدانی ئەو پارانەی لەسەریان كۆدەبێتەوە.

سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان ئاشكراشیكرد، بردنەوەی بڕیارەكە لە چێوەی یەكلاكردنەوەی ژمارەیەك دۆسیەی دژوار و كەڵەكەبووی ساڵانی رابردووە، كە لەلایەن ئیدارەی نوێی دەستەكەیانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی كۆمسیاران و بە پاڵپشتی سەرۆك وەزیران كاری لەسەر دەكەن.

لە 20ی ئازاری رابردووش دادگای دادی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی بڕیارێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سکاڵایەکی کۆمپانیای عێراق تیلیکۆمی ئیماراتی و کۆمپانیای ئینتەرناشناڵ هۆڵدینگ کە سەر بە کۆمپانیای ئەجێلیتی کوەیتییە لە دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم یەکلاکردەوە و بڕیاری دا بە سزادانی کۆڕەک تیلیکۆم بە بڕی یەک ملیار و 650 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابان شەدەڵە: ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوانانی بادینانیان كردووە

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینانیان …
Total
0
Share