دوای 23 رۆژ لە ونبوونی دەرباز رزگار، كەمێك پێش ئێستا تەرمەكەی لەسەر چیای ماكۆك دۆزرایەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەكەن.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو مێردمنداڵە لە مانگی رەمەزانەوە دیارنەمابوو، بەردەوام تیمەكانی بەرگریی شارستانی و هێزەكانی پۆلیسی راپەڕین سەرقاڵی گەڕان بوون بە دوای دەرباز رزگاری تەمەن 14 ساڵدا،
وتيشی، ئەمڕۆ چەند كەسێك كە بۆ گیای بەهارە روویان لە چیای ماكۆك كردبوو تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە و لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەكەن.