خواردنگەیەك بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی لە سلێمانی داخرا

بەهۆی ساغکردنەوەی گۆشتی بەستووی قەدەغەکراو بە نرخی گۆشتی فرێش، لە سلێمانی خواردنگەیەك داخرا.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن و ساغکردنەوەی گۆشتی بەستووی قەدەغەکراو بە نرخی فرێش، لیژنە هاوبەشەکان بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، خواردەمەنیی خێرای خاوێن لە شەقامی سالمی شاری سلێمانییان داخستووە.

بەپێی راگەیەندراوی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، خاوەنی خواردنگەكە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە و داواش لە هاوڵاتییان دەكات لە کاتی بوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری، پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانەوە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌…
Total
0
Share