بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاڕاستەی بنەماڵەی چێنەر عەلی جۆڵا کرد.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی چێنەر عەلی جۆڵا، پارێزەر و یاساناسی شارەزا و بە ئەزموون، ئەندامی پێشووی (ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەم، هاوبەشی ماتەمیانم.
کاک چێنەر عەلی جۆڵا کادیرێکی دڵسۆزو لێهاتوو بوو، کە خزمەت و رۆڵ و یاد و یادەوەری بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، رۆحی بۆ هەمیشە شادبێت.