ئەو پۆلیسەی لە 20ی ئەم مانگە رێگری لە كارێكی تیرۆریستی لەناو شاری كەركوك كرد، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.
عەلا عەبدولرەزاق-ی كارمەندی پۆلیس لە كۆتا شەوی رەمەزاندا بە یاوەری تیمەكەی رێگرییان لە هەوڵێك بۆ دانانی بۆمبێكی چێندراو لەناو بازاڕی پەنجا عەلی لە كەركوك كرد و، لەو هەوڵەدا برینداربوو.
پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، “کەمێک پێش ئێستا عەلا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا”.
لە 20ی ئەم مانگە دوو چەكدار بەنیازبوون لە بازاڕی پەنجا عەلی بۆمبێكی چێندراو دابنێن، بەڵام لە هەوڵەكەدا ئاشكرابوون و تەقەیان لە هێزەكانی پۆلیس كرد و بەهۆیەوە كارمەندێكی پۆلیس برینداربوو.
رۆژی دواتر هەردوو چەكدارەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە.