حكومەتی هەرێم ناتوانێت بە تانكەریش نەوت بفرۆشێت

پەرلەمانتارێكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بێت حكومەتی هەرێم ناتوانێت بە تانكەریش نەوتەكەی بفرۆشێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئەگەر توركیا رازی نەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و عێراق كێشەكە چارەسەر نەكات بە تانكەر نەوت دەفرۆشن.

شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بێت حكومەتی هەرێم ناتوانێت بە تانكەریش نەوت بفرۆشێت و پێچەوانەی بڕیارەكەيە و تۆمەتی بە قاچاخبردنی نەوتی دەخرێتە پاڵ.

شێركۆ جەودەت پێیوایە، “حكومەتی هەرێم هەموو كاتێك دەتوانێت مووچەی مووچەخۆران دابینبكات، بەڵام بەهۆی گەندەڵییەوە گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە دروستدەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی كە تەمەنی 23 ساڵ بوو گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share