لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی چاڤیلاند دەستیپێکرد

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی چاڤیلاند دەستیپێکردووە و دوور نییە شوێنەکە دابخرێت.

بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ئەنجومەنی پارێزگا لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزارمان ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند بکەن، کە بە هۆی پەلاماردانی ورچەوە منداڵێک برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لیژنەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن، ئەگەر کەمتەرخەمییەک هەبێت سزای شوێنەکە دەدرێت”.

ئاشکراشی کرد، “ئەگەر پێویست بکات دوور نییە بڕیارەکە بە داخستنی شوێنەکە کۆتایی بێت، بە تایبەت گەر بۆمان دەرکەوت باخچەکە مەترسی لەسەر ژیانی گەشتیاران دروست دەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان “میوانداری”ی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەكات

بریارە لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لە سەرەتای مانگی شوباتدا میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بكات. ئەمڕۆ چوارشەممە…
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاكیی هەرێم: زیاتر لە 11 ملیار دینارمان گەڕاندەوە بۆ خەزێنەی گشتی

بەڕێوبەرایەتیی لێكۆڵینەوەكانی سلێمانی سەربە دەستەی دەستپاكیی هەرێم، “زیاتر لە 11 ملیار دیناریان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share