كەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێكی كەم هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێتن ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیچمەهەور دەبێت و سبەینێ لە هەندێك ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە، لەكاتەكانی دوانیوەڕۆش ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێكی كەم هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێم ئەگەرێكی لاواز هەیە بۆ كەمێك نمەباران، پلەكانی گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لە كات و ناوچەی جیا جیا هەیە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان زیاتر دەبن و لە هەندێك ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێكی كەم هەیە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆك : 29 پلەی سیلیزی

كەركوك : 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بەرگریی توركیا: تەقە لە فڕۆكەیەكمان كرا

بابەتی دواتر

لە دوای مریشك نرخی هێلكەش دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share