سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەنگاوێكی گرنگدا و بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەو جوانكردنی سیمای شار، هەڵمەتێكی بۆیاخكردنی پرد و دیوارە راگرەكانی ناوشاری سلێمانی ئەنجامدرا.
لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، بە دەستخۆشییەوە كۆمپانیای جێبەجێكار دڵسۆزانە لە ژێر ڕۆشنایی رێنماییەكان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كارەكان لەم شوێنانەجێبەجێدەكەن:-
– دیواری ڕاگری بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی (تەواوبووە)
– دیواری ڕاگری نزیك تەلاری سەرۆكایەتی شارەوانی(تەواوبووە)
-پردی خەسرەوخاڵ، هەردوو بەشی سەرەوە و خوارەوەی(كاركردن تیایدا بەردەوامە).