سلێمانی.. كاركردن لە هەردوو پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و فاروق بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەردوو پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و فاروق لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە شێوازێكی زۆر خێرا بەڕێوەدەچن.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆژەی یەكتربڕی فاروق قۆناغێكی باشی بڕیوە و بە تەواوبوونی چارەسەری ئاستەنگی هاتوچۆ لەو ناوچەیە دەكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی شارەوانیدا هاتووە، پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام كە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك گەڕەكی كازیوە بەڕێوەدەچێت كاركردن تێیدا بەردەوامە و قۆناغ بە قۆناغ بەرەو پێشەوە دەڕوات.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پێگەی کورد لە عێراقدا لاواز بووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی لەبارەی دەرماڵەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share