روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئەوقافەوە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێكخراوێك لەژێر ناوی كاری خێرخوازی و مرۆیی لە نێوكەمپی ئاوارەكاندا كاردەكات سەردانی مەزارگەیەكی خوشك و برایانی ئێزیدی لەدهۆك كردووە و نزادەكەن، بەڵام ناوەڕۆكی نزاكانیان پێچەوانەی پڕەنسیپ و پێكەوە ژیانە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “رێكخراوێك لە ژێر ناوی كاری خێرخوازی و مرۆیی لە نێوكەمپی ئاوارەكاندا كاردەكات بەناوی (Light The Candle) تیمێكی رێكخراوەكە سەردانی مەزارگەیەكی پیرۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی لەپارێزگای دهۆك كردووە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا نزادەكەن، بەڵام ناوەڕۆكی نزاكانیان پێچەوانەی پڕەنسیپ و پێكەوەژیانە و برینداركردنی هەستی خوشك و برایانی ئێزیدیە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مەسیحییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئێزیدیان، بە توندی سەركۆنەی كاری ئەم رێكخراوە دەكەین، كە بەناوی خێرخوازییەوە ئەنجام دەدرێن”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لەلایەنە پەیوەندیی دارەكان دەكەین رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەم جۆرە كارانە بگرنە بەر كە سەرئەنجام كاریگەری لەسەر ئارامی و ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندرا

بابەتی دواتر

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: مۆبایل لە تەوالێت پیسترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share