پێرێز تەکتیکی چوامینی لەگەڵ بێلینگهام بەکاردەهێنێت

یانەی ڕیاڵ مەدرید خواستی لەسەر واژۆکردنی بۆندی جود بێلینگهامی یاریزانی بوروسیا دۆرتمۆندە، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.

ڕۆژنامەی “مارکا” لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڵاویکردووەتەوە، کە بەهۆی هەوڵەکانی یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسییەوە بابەتی گواستنەوەی جود بێلینگهام ئاڵۆز بووە.

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە بڕیاریداوە هەمان تەکتیکی ئۆریلین چوامینی لەگەڵ بێلینگهام بەکاربخات، بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێنەری خۆی ئاراستەی ئەڵمانیا دەکات و لەگەڵ یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی کۆدەبنەوە، بەو جۆرە هەوڵدەدەن لە یانە ئینگلزییەکانی دووربخەنەوە و پێشوەختە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵدا واژۆبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز…
Total
0
Share