دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان كردبوو دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كەسییان لە دوو هاوڵاتی كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتبار تۆماركرا بەوەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كەسییان لێدەكرێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا و لە دوو چالاكی جیادا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

هەردوو تۆمەتبار (ب.ع.خ.) و (س.أ.ع.) بە ناسنامە کورد، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار زانایان وێنەی تەنێکیان گرتووە کە لە کونێکی رەشەوە دەردەچێت

بابەتی دواتر

هەوڵی بەقاچاخبردنی 5 ملیۆن دۆلار شكستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share