بەتەمەنترین گۆرێلای نێری جیهان مرد

باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتای ئەمریکی بڵاویکردەوە “ئەوزی” بەتەمەنترین گۆرێلای نێر لە جیهاندا و سێیەم کۆنترین گۆرێلای جیهان لە تەمەنی 61 ساڵیدا مردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا كارگێڕیی باخچەکە نیگەرانیی خۆی بەوهۆیەوە ڕاگەیاندووە و دەڵێت، “ئەوزی” لای ئێمە بە “ئەفسانەی ژیان” ناسراوبوو.

باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتا لەبارەی مردنییەوە دەڵێت، هۆکاری مردنەکەی ئەو گۆرێلایە ناتوانن بە خێرایی بزانن، بەڵام لە هەفتەی ڕابردووەوە ئارەزووی خواردنی لەدەستدابوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەگەڵ ئەوەی تیمی ڤێتێرنەریی باخچەکە چارەسەریان بۆ بەکارهێناوە بەڵام بەردەوام ئارەزووی خواردن و خواردنەوەی کەمبووەتەوە.

ڕیمۆند کایند بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتا دەڵێت، “ئەوە زیانێکی گەورەیە بۆ باخچەکەمان و یادی هەمیشە دەمینێتەوە لامان”.

ڕشیگەیاند، باخچەی ئاژەڵانی زانکۆی جۆرجیا و دەستەیەکی زانستیی نەخۆشییە ئاژەڵییەکان شیکاری بۆ جەستەی ئەوزی دەکەن لە کۆلێژی ڤێتێرنەریی زانکۆکە.

“ئەوزی” یەكێكە لەو 13 ئاژەڵەی بەیەکەوە لە ساڵی 1988دا براونەتە باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتا، لەکاتێکدا ئەم جۆرە گۆرێلایانە یەکێکە لەو ئاژەڵانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

بابەتی پێشتر

كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بەرەو جێگیری دەڕوات

بابەتی دواتر

یەكێتی سووتاندنی ڕێكخراوێكی ئەڵمانی ئیدانەدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share