لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر شەڕ لە نێوان كەسوكاری نەخۆشێك و هێزەكانی زێرەڤانیدا روویدا و تەقەكرا و بەپێی زانیارییەكان بەهۆی تەقەكردنەوە چەند كەسێك برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر دەمەقاڵێ لە نێوان كەسوكاری نەخۆشێك و هێزەكانی زێرەڤانی روویدا و بەهۆیەوە تەقەكراوە و چەند كەسێك برینداربوون.
راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و بۆ بڵاوە پێكردنی ئەو كەسانە تەقەیان بە ئاسماندا كردووە.