زانكۆی سلێمانی پرۆژەی ئاڵوگۆڕی خوێندكاران بۆ وڵاتی چین رادەگەیەنێت و دەڵێت، دوو هەفتە دەخایەنێت.
سهرۆكایهتیى زانكۆى سلێمانى پڕۆژهیەکی تایبهت به خوێندكاران بە هاوكاریی کونسوڵخانەی کۆماری گەلی چین رادەگەیەنێت كە بریتییە لە رەوانەكردنی خوێندكاران بۆ وڵاتی چین بۆ ماوەی دوو هەفتە.
پرۆژەكە تایبەتە بە خوێندکارانی زانکۆى سلێمانى و، سەرجەم تێچووەکەشی لەسەر کونسوڵخانەی چین-ە.
زانكۆی سلێمانی دەڵێت، هەر خوێندکارێک ئارەزوومەندە و مەرجەكانی تیایە دەتوانێت تا بەرواری (2023/4/30) زانیارییەكانی لێرەوە بنێرێت (كلیك بكە).
مەرجەکان:
* قۆناغى دوو بەرەو سەرەوە بێت.
* لە دە یەکەمی ساڵی پێشوو بێت.
* ئاستی زمانی ئینگلیزی باش بێت (تۆفڵ یان ئایەڵس)ی هەبێت.
* ئامادەیی هەبێت دوای پەسەندکردنی سەردانی باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد بكات بۆ وەرگرتنی ڤیزا.