یەك مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە

ئەمڕۆ 25ی نیسانە، یەك مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە و تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی رانەگەیەندراوە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، “حكومەتی عێراق و توركیا داوای قەرەبوودەكەن و ئەوەش وایكردووە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێنەكاتەوە”.

هەر ئەمڕۆش بڵاوكراوەتەوە كە حكومەتی هەرێم لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەكەیەوە 840 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، عێراق و توركیایە كە هەردوولایان داوای قەرەبوو دەكەن و باكیان نییە كە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە و بۆریی نەوتی هەرێمیش قوفڵی لێدراوە”.

راشیگەیاند، ئەو كەسانەی پێشتر دۆسیەی نەوتیان لەبەردەستدا بوو هەرێمی كوردستانیان دووچاری ئەم قەیرانانە كرد.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ خانەنشینان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە. سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share