بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێدا لە بازگەی قەمتەران سێ كەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 4ی ئێوارە رووداوێكی هاتوچۆ لە بازگەی قەمتەران لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تۆیۆتا كرۆلا، ئۆپڵ و پیكابێكدا روویدا .
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رووداوەكەدا دوو شۆفێر و سەرنشینێك برینداربوون.