ناتۆ: حكومەتی عێراق بەڵێنی پارێزگاریكردنی داوین

“ناتۆ ڕۆڵی ئەمریكا لە عێراقدا ناگێڕێت”

نێردەی هێزەكانی ناتۆ دەڵێت، حكومەتی عێراق بەڵێنی پارێزگاریكردنی داوین لە هەر بە ئامانجگرتنێكی چەكدارانە.

فەریق ڕوكن بییر ئۆلسن، فەرماندەی نێردەی هێزەكانی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ژمارەی هێزەكانیان لە عێراق 300 كەسە و ئەركەكەشیان شەڕكەرانە نییە و هاریكاری وەزارەتی بەرگرییە.

وتیشی، “زیادكردنی هێزەكانی ناتۆ پاش كۆبوونەوەیان بووە لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق” ئەوەشی خستەڕوو، كۆبوونەوەكانی چەند مانگی داهاتوو ئەو دامەزراوانە دیاریدەكات كە ڕاهێنان و ڕێنوێنییان پێشكەش دەكەن.

فەریق ڕوكن بییر ئەوەشی ئاشكراكرد، ناتۆ ڕۆڵی ئەمریكا لە عێراقدا ناگێڕێت. باسی لەوەشكرد، حكومەتی عێراق بەڵێنی پارێزگاریكردنی داون لە هەر بە ئامانجگرتنێكی چەكدارانە.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، پێشكەشكردنی ڕێنوێنی و ڕاهێنان بە حەشدی شەعبی پێویستی بە ڕەزامەندی سەرجەم وڵاتانی بەشدار لە ناتۆدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییان

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پابەندن بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان و بەتایبەت فەرمانبەرانی عێراق و لە هەوڵی بەردەوامدان…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: ئەگەر گەرووی هورمزیش بکرێتەوە قورسە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بگاتەوە ئاستی پێشوو

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، زیاتر لە %90ی هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، ئەوەشی ئێستا…
Total
0
Share