كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی مەحمود لە هەولێر فراوانتربوون و داوای ئازادكردنی دەكرێت.
لە درێژەی كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی لە شاری هەولێر، ئالان مومتاز نوری نووسیویەتی، “دیسانەوە، «هێزە ئەمنییەکان»ی شاری هەولێر، پێشمەرگەی دێرین و چالاکوانی سەرسەختی خەباتی ئازادی و مافە مەدەنییەکان، هاوڕێ عەلی مەحمود، ناسراو بە عەلی سیاسی-ـیان لە ماڵی خۆی رفاند”.
راشیگەیاندووە، “هەموو جارێکیش، بەم هەڵوێستە ناشارستانییە، باڵای ئەو دەزگایانە کورتتر و کورتتر و باڵای مێژووی خەبات و شانازییەکانی عەلی سیاسی بەرزتر و بەرزتر دەبێت”.
ئالان مومتاز نوری داوای ئازادكردنی ئەو چالاكوانە دەكات و دەڵێت، “پاراستنی گیان و کەرامەتی هاوڕێ عەلی لە ئەستۆی باڵاترین دەسەڵاتی هەولێر و هەرێمی کوردستانە، ئازادیی دەستبەجێ بۆ هاوڕێ عەلی، شکۆی شاری هەولێر!”.