بارانبارین كۆتاییهات و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە، دوای سێ رۆژ لەو شەپۆلی بارانبارینەی زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە کەش ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

لەبارەی كەشی پێشبینیكراوی سبەینێوە، راگەیەندراوەكە دەڵێت، “سبەی چوارشەممە کەش ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە”.

ئاشكراشیكردووە كە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بریتین لە:-

هەولێر: 26

سلێمانی: 24

دهۆک: 26

کەرکوک: 27

هەڵەبجە: 25

زاخۆ: 26

سۆران: 24

گەرمیان: 29

بابەتی پێشتر

ناڕەزایەتییەکان دژی رفاندنی عەلی سیاسی دەستیانپێکرد

بابەتی دواتر

تا ئێستا بكوژی منداڵەكەی هەولێر ئاشكرانەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکگرتوو کۆنگرەی نۆیەمی ئەنجامدەدات

کۆتایی ئەم مانگە، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆنگرەی نۆیەم ئەنجامدەدات. هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share